خۆپیشاندانێكی گه‌وره له پاریس ساز ده‌كرێت
له ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ سێ ژنه شۆڕشگێڕی كورد ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز له پاریس تێرۆر كران. هه‌رچه‌نده ٦ ساڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام دادگه‌ی فه‌ڕه‌نسا تا ئێستا لایه‌نی پشت ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه. دوای ئه‌وه‌ی تاوانباری دۆسیه‌كه عومه‌ر گونه‌ی له زینداندا به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی مرد، دۆسیه‌كه به‌ته‌واوی داخرا.
بڕیاره له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا، سبه‌ینێ كاتژمێر ١٢ به ده‌ستپێشخه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی ئه‌ورووپا (TJK-E) و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا (CDK-F) خۆپیشاندانێكی به‌رفره‌وان له ناوچه‌ی «Gar edu Nord»ی پاریس ده‌ستپێبكات و له مه‌یدانی «Republique» ببێته میتینگ. خۆپیشاندانه‌كه به درووشمی كوژه‌ر دیاره، به‌ڵام دادوه‌ری له تاریكیدایه» به‌به‌شداری خانه‌واده‌ی ٣ ژنه شۆڕشگێڕه‌كه و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كوردستانییه‌كان و هێزه دیموكراتییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كه دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز كرد و ئاشكرای كرد كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون و ٨٠٠ كه‌س بۆ چاودێری كردنی خۆپیشاندانه‌كه ڕاسپێردراون.
جه‌یلان: هه‌ڵوێستی خۆمان پیشان ده‌ده‌ین
موراد جه‌یلان ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ئاماده‌كار گوتی، «له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی تووند پیشان ده‌ده‌ین هه‌م له دژی ده‌وڵه‌تی تورك و هه‌م له دژی دادوه‌ریی فه‌ڕه‌نسا. بۆ ئه‌وه‌ش داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه بێنه پاریس و به‌شداری بكه‌ن له‌م چالاكییه‌دا.»
پۆڵات: ڕای گشتیی فه‌ڕه‌نسا خاوه‌نداره‌تی لێ ده‌كات
گوته‌بێژی دیپلۆماتیی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا (CDK-F) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، جگه له كوردان چه‌ندین پارتی و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌شداری ده‌كه‌ن له خۆپیشاندانه‌كه. گوتیشی: «ڕای گشتیی فه‌ڕه‌نسا زۆر خاوه‌نداره‌تی له‌م بابه‌ته ده‌كات. هیوادارم ڕێپێوان و میتینگێكی باش بێت. به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت به ڕای گشتیی فه‌ڕه‌نسا بڵێین كه كۆتایی به‌م دۆسیه‌یه نه‌هاتووه. ئێمه به‌پێداگرییه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ست له‌م دۆسیه‌یه به‌رناده‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و دۆسیه‌یه كه له تاریكاییدا دانراوه، ڕووناك بكرێته‌وه و كوژه‌ره‌كان دادگه‌یی بكرێن.»
ئاندۆك: پێویسته ژنان و لاوان ڕوو له پاریس بكه‌ن
ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌ورووپا (TJK-E) زه‌لال ئاندۆك هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به‌تایبه‌تی ژنان و لاوان پێویسته ڕوو له پاریس بكه‌ن و ده‌نگی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه. ناوبراو داوای له هه‌موو كه‌س كرد سبه‌ینێ به‌شداری له‌و خۆپیشاندانه‌دا بكه‌ن.
بنگۆل: بكه‌ره‌كان دیارن، به‌ڵام تاوانه‌كه ڕوون ناكرێته‌وه
هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا (CDK-F) ڤه‌دات بنگۆل له دژی هه‌ڵوێستی كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسا ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و گوتی: «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بكه‌ره‌كان دیارن، به‌ڵام تاوانه‌كه ڕوون ناكرێته‌وه. ئێمه داوا له گه‌له‌كه‌مان له ئه‌ورووپا و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ به‌شداری بكه‌ن له‌م خۆپیشاندانه.»
فورات نیوز
بهروار: 11/01/2019
660 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|