شەڕە چەقۆ لە خوێندنگاکانی سوید پەرەدەسێنێت
لە پێنج ساڵی ڕابوردوودا نزیکەی ٢٢٠ ڕووداوی شەڕەچۆ لە خوێندنگاکاندا تۆمار کراون، کە هەندێکجار حاڵەتی کوژرانیشی لێکەتووەتەوە.
چوارشەممە ٩ یانیوەری، لەیەکێک لەقوتابخانەکانی ستۆکهۆڵمدا خوێندکارێک بە چەقۆ هێرش دەکاتەسەر دوو لە هاوپۆلەکانی و برینداریان دەکات.
ئەم ڕووداوانە ناوبەناو دووبارەدەبنەوەو هەندێکجاریش مامۆستایان یان توێژە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان دەکرێنە ئامانج.
ئۆسە فالێن سەرۆکی سەندیکای گشتی مامۆستایان، کە لەبەرنامەی پێ ١ مۆرۆنی رادیۆی سویددا بەشداربوو، پێی باشە وەک چارەسەرێکی هەنوکەیی و بەشێوەیەکی کاتی کەڵک لە ئامێری پشکنین وەربگیرێ. بەتایبەتیش لەو قوتابخانانەی کە گوماندەکرێت چەک یان چەقۆ دەبرێنە ژوورەوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 11/01/2019
693 جار خوێندراوهتهوه
|