کەنەدا یەک ملیۆن پەنابەری نوێ وەردەگرێ
وەزیری کۆچی کەنەدی ئەحمەد حسەین لە ڕاپۆرتی ساڵانەی پەرلەماندا ئاشکرای کرد. کە  پلانیان داناوە بۆ پێشوازی کردنی یەک ملیۆن   وهەشتا هەزارکۆچبەری نوێ لە نێوان ساڵانی 2019 تا2021.
ئەم ژمارەیە بە 84 هەزار کۆچبەر زیاترە لە ساڵی 2017 کە کەنەدا مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی(ئیقامە) دابوو بە 286 هەزار کۆچبەر.
   وەزیری کۆچی کەنەدا کەبەڕەگەز سۆماڵییە  و کاتی خۆشی وەکو پەنابەرێک هاتۆتە ئەوێ لە ڕاپۆرتەکەدا  دەڵێ  کۆچبەر و نەوەکانیان ڕۆڵی گەورەیان هەبووە لە پێشکەوتنی کەنەدا. وە سەرکەوتنمان لە ئاییندەدا پەیوەستە بەبەردەوامی لە پێشوازی کۆچبەران و گونجاندنیان لە کۆمەڵگەی کەنەدی.
بەپێ ڕاپۆرتەکە لە سالانی نەوەدەکانەوە 6 ملیۆن کۆچبەر هاتوونەتە کەنەدا.

مالمۆکورد هەوالەکەی لە سایتی دویچەی ئەڵمانیەوە وەرگرتووە
کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی

به‌روار:  11/01/2019
3733   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   424
کۆی سه‌ردان:   29228745