یەکیەتیی ئەوروپا گەمارۆی خستە سەر دەزگای ئیتلاعاتی ئێران
ئەمڕۆ یەکیەتیی ئوروپا بڕیاری داوە کە کەسانێک و بەشگەلێک لە ناو دەزگای ئەمنی ئێران واتە  (ئیتلاعات) گەمارۆ بدات.

ئەو بڕیارەی یەکیەتیی ئوروپا  لە دوای ئەوە دێ کە ماوەیەک لەمەوپێش دانمارک پلانێکی دەزگای ئەمنی ئێرانی ئاشکرا کرد کە لەو دا هەوڵ بۆ تیرۆری بەرهەڵستکارانی رژێمی ئێران نیشتەجێ لە دانمارک درابوو. وەزیری دەروەی دانمارک، ئاندێرس ساموئیلسۆن هاوکات لە گەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە خۆشحاڵی خۆشی لەو بڕیارە دەربڕی

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  08/01/2019
521   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   504
کۆی سه‌ردان:   29261348