دادگایی کردنی ئەو شەش کەسەی بە گومانی هێرشی تیرۆریستی بوون لە سوید
دادگایی کردنی ئەو شەش کەسەی کە بە گومانی ئامادەکاریی بۆ هێرشی تیرۆریستی تۆمەتبار کراون پێش لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە دەستی پێکرد.
سێی ئەم شەش کەسە گومانی کردەوەی تیرۆریستیان لەسەرە و سێ کەسەکەی دیکەش گومانی ئەوەیان لەسەرە یارمەتی مادییان بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێکردبێت بۆ پشتیوانی لە چالاکیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام، داعش.
بە گوێرەی دۆزگەری دادگاییەکە لە کاتێکدا پۆلیس لە مانگی ئاپریلدا هەڵیکوتایە سەر بینایەک لە سترۆیمسوند لە هەرێمی یەمتلاند دەست گیرا بە سەر نزیکەی ٦٠٠ کیلۆ ماددەی کیمیایی و ١٠٠ لیتر تێزاب یان ئەسیدی سووتێنەردا.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 07/01/2019
460 جار خوێندراوهتهوه
|