ئەمریکا لە سووریا بە مەرجی پارێزراوبوونی کورد دەکشێتەوە
جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، دواین مەرجی کێشانەوەی هێزەکانیانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد.

بۆڵتۆن کە ئێستا بە سەردانێک لە ئیسرائیلە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی دووشەممە سەردانی تورکیا بکات وچاوی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک و بەرپرسانی باڵای ئەووڵاتە بکەوێت. بۆڵتۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند، هیچ وادەیەکی دیارییکراو بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دیاری نەکراوە، بەڵام دوپاتیشیکردەوە کە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بێ سنوور نییە.

هاوکات، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کشانەوەی سەربازەکانیان مەرجدارە بە تێکشکاندنی پاشماوەی داعش، هەروەها دڵنیابوون لەوەی شەڕڤانە کوردەکانی هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە شەڕی تورکیا پارێزراو دەبن.

ئەمە یەکەمین لێدوانی فەرمی بەرپرسێکی کۆشکی سپییە لەبارەی خاوکردنەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو لە ماوەی چوار مانگدا سەرجەم هێزەکان بکشێنەوە.

نزیکەی دوو هەزار سەرباز و ڕاوێژکاری ئەمریکی لەسەر خاکی سوریادا هەن و هاوپەیمانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتن بۆ شەڕی دژی داعش، مانگی ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا ئەو هێزانە لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
فورات نیوز
به‌روار:  06/01/2019
253   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   80
کۆی سه‌ردان:   29219868