سێ شەهیدەکەی شەنگال خەڵکی کۆبانێن
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ناسنامەی سێ شەهیدەکەی شەنگالی ئاشکرا کرد، کە هەرسێکیان پیاون و خەڵکی کۆبانێن.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆردوومانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی و ڕۆژئاوای شەنگالیان کرد و لە کامپەکە چوار هاوڵاتی و لە شەنگالیش سێ هاوڵاتی شەهید بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال ناسنامەی سێ شەهیدەکەی شەنگالی ئاشکرا کرد، کە خەڵکی کۆبانێن و کۆچبەری شەنگال بووبوون.

ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:

- محەمەد خان تەمۆ خەڵکی گوندی هەلینج سەربە کۆبانێ.
- مستەفا ساڵح بەرکەل حاجی خەڵکی گوندی قەریەت سەر بە کۆبانێ.
- خەلید خالید جیۆ خەڵکی گوندی قەرێلی سەربە کۆبانێ.

ک.ک
فورات نیوز
به‌روار:  17/12/2018
589   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   327
کۆی سه‌ردان:   29253326