ستێفان لیۆڤێن متمانەی سەرۆکوەزیرانی سویدی پێ نەدرا
.ستێفان لیۆڤێن کە کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئەم بەیانییە لە پەرلەماندا دەنگی پێ نەدرا
ئێستا دیسان دەبێ سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن بە دوای کاندیدێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بگەڕێت کە لە لایەن پەرلەمانەوە قابیلی قەبووڵکردن بێت.
ئێستا نزیکەی سێ مانگە هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە و سوید هێشتا حکومەتێکی نویی نییە.
سەرۆکی پارتی سنەتەر ئانی لیۆڤ پێش لە دەنگانەکەی پەرلەمان وتی وەکو پێشتر ڕایانگەیاندووە بۆ ئەوەی حکومەتێک دەستبەکار بیت پارتەکەی ئەوان ئامادەیە بۆ سازش.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/12/2018
405 جار خوێندراوهتهوه
|