فڕۆکەکانی توركیا مه‌خموور و شه‌نگالیان بۆردومان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور و گوندی سكێنی-یان له ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال بۆردومان كرد. له مه‌خموور ٣ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بووه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆردومانی گوندی سكێنی-یان كرد له ڕۆژئاوای شاری شه‌نگال. هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢١ به كاتی باشووری كوردستان، وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی-یان له قه‌زای مه‌خموور بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌خموور ٣ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی كه دوای هێرشه‌كانی داعش خۆیان ڕێكخستبوو، شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بووه.
فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه.
فورات نیوز
بهروار: 13/12/2018
855 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|