ستێفان لیۆڤێن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی سوید کاندید کرا

سەرۆکی پەرلەمان ئاندرێیاس نۆرلێن لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا ئەم بەیانییە وتی پێشنیاری من ئەوەیە پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بدات.

کاندیدی ئەم جارەش بۆ ئەم پۆستە سەرۆکی پارتی سوسیالدیموکراتەکان ستێفان لیۆڤێنە و بۆ جاری دووەم پەرلەمان ڕۆژی هەینی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات.

نۆرلێن لە کۆنفەرانسەکەدا هەروەها باسی لەوە کرد کە ستێفان لێۆڤێن بە نیازە حکومەت بە پشتیوانی پارتی ژینگە پێک بهێنیت.

جێی باسە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی سوید ڕۆژی هەینی بەڕیوەدەچێت و گەر بێت و ستێفان لیۆڤین دەنگی تەواو نەهێنێتەوە، ئەوا سەرۆکی پەرلەمان بە نیازە هەر یەکسەر دەست بکاتەوە بە گفتووگۆ لەگەڵ سەرۆکی پارتەکان بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی تر.

 گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  12/12/2018
526   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   508
کۆی سه‌ردان:   29230142