به‌هۆی خراپی گوزه‌رانیان، زیاتر له هه‌زار په‌ناخوازی دوورگه‌كان سكالاَ تۆمار ده‌كه‌ن
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز كوردن
ماڵپه‌ری هه‌واڵی گاردیان بلاَویكرده‌وه دوو سكالاَی یاسایی له‌لایه‌ن زیاتر له هه‌زار په‌ناخوازه‌وه له‌دژی حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رزكراونه‌ته‌وه كه چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌ده‌نه پاڵ حكومه‌تی ئوسترالیا كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌ند كراون.
ئه‌و په‌ناخوازانه ده‌ڵێن سه‌رباری به‌ندكردنیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا، له‌ڕووی ئه‌منی و ته‌ندروستیشه‌وه زامنی ژیانیان نه‌كراوه.
هه‌ردوو سكالاَكه له دادگای بالاَی ئوسترالیا تۆمار كراون و له به‌شێكی تری سكالاَكه‌دا ، ئه‌و په‌ناخوازانه كه به‌شێكیان كوردن، حكومه‌تی ئوسترالیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌وان و ئه‌نجامدانی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی.
په‌نابه‌ران و په‌ناخوازانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی ناورۆ و پاپانیوگینیا كراون و به‌پێی یاسا تونده‌كانی ئوسترالیا له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانی نایاسایدا، مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا وه‌رناگرن
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری هه‌واڵی گاردیان
به‌روار: 12/12/2018
955 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|