سەنتەر و سۆسیالدیموکراتەکان ڕێکنەکەوتن لەسەر حکومەت
سەرۆکی پارتی سێنتێر ئانی لیۆڤ ڕایگەیاند کە ناتوانن لەگەڵ سوسیالدیموکراتەکان حکومەت پێک بهێنن.
دوای ٥ ڕۆژی چڕ و پڕ لە کۆبوونەوە لە نێوان پارتەکانی سوسیالدیموکرات، ژینگە، لیبێراڵ و سێنتەر، ئەم بەیانییە سەرۆکی پارتی سێنتەر ئانی لیۆڤ لە کۆنفەرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە جیاوازی نێوان پارتەکان ئەوەندە زۆرن کە لە دەنگدانی داهاتوودا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەنگ نادەن بە ستێفان لیۆڤێن.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 10/12/2018
506 جار خوێندراوهتهوه
|