بكوژی “رەحیمى زەبیحی” دەستگیر دەكرێت
بكوژی “رەحیم زەبیحی” دەستگیر دەكرێت، لەمبارەیەوە جێگری بەشی كۆمەڵایەتی پۆلیسی سنە، عەبدوڵا فەتحی ئاشكرایكرد ئەو كەسەی تۆمەتبارە بە كوشتنی هونەر مەند رەحیمی زەبیجی ناسنامەكەی ئاشكرا بوەو بۆ لێكۆڵینەوە براوەتە بەردەم دادوەر.
ئاوێنە: عەبدوڵا فەتحی، جێگری بەشی كۆمەڵایەتی پۆلیسی سنە رایدەگەیەنێت ناسنامەی تۆمەتبار بە كوشتنی “رەحیمی زەبیحیو برایەكی” دۆزراوەتەوەو بۆ لێكۆڵینەوە رەوانەی بەردەم دادوەر كراوە، ئاماژەبەوەش دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا ناسنامەی تۆمەتبارەكە بۆ رای گشتی بڵاو دەكەنەوە.
ڕەحیم زەبیحی لەشاری بانە لەدایکبوەو یەکێکە لەسینەماکارە بەتواناکانی کورد، کورتە فیلمەکانی “هاوار”، “سەتەلایت”، “کۆتایی شەڕ”، “ئەو پیاوەی کە چو بۆ سەیران”، “ساتە مەزادکراوەکان”، “تیرۆریستێک دادەبەزێ”، “ڕۆژی دوایی”، “ئیسترێس″، “سەمای ڕەنگەکان”، “ژانی دابڕانی ئەبەدی”، فیلمی “وڵاتی ئەفسانە” چەند بەرهەمێکی سینەمایی زەبیحین کە لەچەندین فیستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆییو جیهانیدا نمایشكراونو خەڵاتیان وەرگرتوە.
بهروار: 09/12/2018
594 جار خوێندراوهتهوه
|