سوید به‌رده‌وامبێت له‌پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه
په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه به‌رده‌وامیی هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌میر ساڵح ئه‌مین له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی سوید بڕیاریدا پشتگیرییه‌كانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان تا یه‌ك ساڵی دیكه به‌رده‌وامبێت.
وتیشی: پێویسته سوپاسی په‌رله‌مانی سوید‌و به‌رله‌مانتارانی سوسیال دیموكرات به‌تایبه‌ت و له‌ناویاندا به‌رله‌مانتاره به ره‌جه‌ڵه‌ك كورده‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌له په‌رله‌مانی سوید نواندیان.
پوکمیدیا
به‌روار: 07/12/2018
407 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|