تەرمی سێ پەنابەر لە کەناری ئیجە دۆزرانەوە

خەڵک-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی تورکیا تەرمی پەنابەرێکی نایاساییان لە کەناری دەریای ئیجە دۆزیوەتەوە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستدابوو، شەوی پێشتریش بە ھەمان ھۆکار و لە ھەمان ناوچە، تەرمی دوو کەسی دیکە دۆزراونەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵوی ڕەسمی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا تەرمی ٣ پەنابەری نایاسایی لە کەناری دەریای ئیجە لە لایەن شوانێکی ناوچەکەوە دۆزراونەتەوە، یەکیان ئەفغانییە و پێناسی دووانی دیکەیان دیار نییە.

ئاژانسەکە لەزاری پەنابەرێکی دیکەی ئەفغانیی دەستگیرکراو لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە، دەڵێت: لەگەڵ کۆمەڵێک کۆچبەری دیکە گەیشتوونەتە یۆنان لە دەرگای ماڵی گوندەکانیان داوە هەتا یارمەتیان بدەن، بەڵام کەس دەرگای لێنەکردوونەتەوە و پـۆلیسی یۆنان دەستگیریکردوون و ڕەوانەی تورکیای کردوونەتەوە. ئەو ئەفغانیـیەی ڕەقبووەتەوە لەگەڵ ئەواندا بووە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ئەمساڵدا کۆچبەرانی نایاسایی زیاتر هەوڵیانداوە لە ڕێگەی وشکانیـیەوە لە تورکیاوە بگەنە یۆنان. بەپـێی راپۆرتەکانی دەسەڵاتدارانی یۆنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ١٤ هەزار کەس بە شێوەیەکی نایاسایی لە تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵام لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧ تەنیا نزیکەی ٥٥٠٠ کەس بوون.
به‌روار:  05/12/2018
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   435
کۆی سه‌ردان:   29227527