پەنابەرە تەنهاهاتووەکان بۆ ناوگرووپی تاوانکاران رادەکێشرێن
دەستە و تاقمی تاوانکارن پەنابەرە تەنهاهاتووەکانی خەڵکی ئەفغانستان بۆ فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنن. ئەمە پۆلیسی شارەکانی ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری و ئوپسالا بە بەشی هەوالەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاندووە.
بە وتەی رۆبین نیلسۆن سەر بە پۆلیسی یۆتێبۆری زرۆبەی ئەم کەسانە بە خواستی خۆیان دەست ناکەن بە فرۆشتن، هەندێکیان لە ژێر هەڕەشە و زۆر ماددەی هۆشبەر دەفرۆشن.
جیی باسە نزیکەی ساڵونیوێکە پۆلیسی شاری یۆتێبۆری دەبینێت کە پەنابەرە تازەهاتووە ئەفغانییەکان لە سەنتەری شار بە ئاشکرا ماددەی هۆشبەر دەفرۆشن. ڕۆبین نیلسۆن دەڵیت:
دەستەو تاقمە تاوانکارەکان چالاکانە ئەم کەسانەیان بۆ لای خۆیان راکێشاون.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 05/12/2018
448 جار خوێندراوهتهوه
|