زیاتر له 10 وولاَت ڕێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی تایبه‌ت به كۆچكردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
زیاتر له 10 وولاَت ڕێكه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی تایبه‌ت به كۆچكردن ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده بڕیاره له ڕۆژانی 10 و 11 ی ئه‌م مانگه‌دا ( كانونی یه‌كه‌می 2018) ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نوێی جیهانی تایبه‌ت به كۆچكردن ئیمزای كۆتایی له‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن وولاَتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌لاَم تادێت ژماره‌ی ئه‌و وولاَتانه ڕوو له زیادبوون ده‌كات كه ڕایانگه‌یاندوه ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه ناكه‌ن. له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و وولاَتانه گه‌یشتووه‌ته 12 وولاَت كه زۆربه‌یان وولاَتانی ئه‌وروپان كه ئه‌وانیش ( هه‌نگاریا، سلۆڤاكیا، نه‌مسا، پۆڵه‌ندا، چیك، كرواتیا، بولگاریا، سلۆڤینیا ، سویسرا)ن ، جگه له‌و وولاَتانه‌ش هه‌ریه‌كه له ئوسترالیا و ئیسرائیل و ئه‌مریكاش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه بكه‌ن. له‌باره‌ی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌وه ، پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئوسترالیا ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه ناكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وولاَته ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه ، بۆیه ئوسترالیا پابه‌ند ده‌بێت به سیاسه‌ته تونده‌كانی له‌باره‌ی كۆچبه‌رانی نایاساییه‌وه كه به‌جۆرێكه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به به‌له‌م و به قاچاخ ڕوو له‌و وولاَته بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وولاَته ده‌كرێته‌وه كه هه‌وڵی داوه لێوه‌ی بچێت بۆ ئوسترالیا. به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه، وولاَتانی ئه‌ندام نابێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كاندا به‌ند بكه‌ن و ده‌بێت ئه‌و میكانیزمه وه‌ك دوا هۆكار په‌نای بۆببرێت، ئه‌وه‌ش به‌ندێكه له‌و ڕێكه‌وتنه كه زۆبه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و 12 وولاَته ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه : رۆیته‌رز، ماڵپه‌ری هه‌واڵی یۆرۆئاكتف
به‌روار: 03/12/2018
671 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|