ئەڵمانیا كار بۆ گەڕاندنەوەی 60 هەزار پەنابەر دەكات
شارپرێس:
ئەڵمانیا نزیكەی 60 هەزار كەس لە پەنابەران، كە چوونەتە نێو ئەو وڵاتەوە كار بۆ گەڕانەوەیان دەكات.

حكومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند "لەكۆی 57 هەزار و 112 نەفەر لەو كەسانەی، كە هاتوونەتە نێو ئەڵمانیاوە، هەرچی زووترە دەبێت خاكی ئەم وڵاتە جێبهێڵن و بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە".

ژمارەی ئەو كەسە دەرەكییانەی، كە تا كۆتایی مانگی ئۆكتۆبەر دەبێت دەربكرانایە، 234 هەزار و 986 كەس بوون، بەشێكی گەورە لەم ژمارەیەش بەتەواوی بەپێی یاسا لەئەڵمانیادا دەژین، لەو ژمارەیەش 177 هەزار و 874 كەسیان خاوەن ئیقامەی كاتی فریاگوزارییانەن.

ئەڵمانیا تاڕادەیەك بەهۆی هاوكارییە مرۆڤدۆستانەكان لەدەركردنی نزیكەی سێ لە سەرچواری ئەم كەسانە چاوپۆشیكردووە، هەڵبەت حكومەتی ئەڵمانیا بەپێدانی ئیقامەی كاتی بەم دەستە لەكەسانی دەرەكی، دەركردنی ئەوان بەس دوادەخات‌و ئەمەش لە بەڵگەنامەی مانەوەی ئەواندا تۆمار دەكات.

لەبارەی دەركردنی ئەو كەسانەی، كە ئەڵمانیا بڕیارە بیانگەڕێنێتەوە، ئاماژە بەوە كراوە ئەوان خەڵكی وڵاتی "ئەفغانستان ، عێراق و سڕبیا"ن.

هەرچەندە هەندێك نوێنەری حیزبە چەپەكانی ئەم وڵاتە رایانگەیاندووە، نابێت لەبیری دەركردنی ئەم كەسانەدا بین، بەڵكو دەبێت بەدوای یاسای دروست بۆ نیشتەجێكردنی ئەوان بین.

بەگشتی گەر ژمارەی ئەو پەنابەرانەش، كە ئەڵمانیا دەیەوێت بیانگەڕێنێتەوە بخەینەڕوو، بەشێوەیەكە، كە ئەفغانستان بە 17021 لەڕیزی یەكەمدایە، عێراق بە 14543 كەس لە ڕیزی دووەم و سربیاش بە 13850 لە ڕیزی سێیەمدایەو وڵاتانی تریش ڕێزبەندەكانی تریان پڕكردووەتەوە.

لەماوكانی ڕابردووش لەدانیشتنی وەزیڕانی ناوخۆی‌ ئەڵمانیا لەشاری ماگیدبۆرگ لە 30 نۆڤەمبێردا بڕیاردرا، پلانی گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سوریای، كە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەكەیان لەئەڵمانیادا نیشتەجێبوون دواخراوە و گەر دۆخی ئاسایش لە سوریاش چاك نەبێتەوە، تا كۆتایی ساڵی 2019 لە گەڕاندنەوەی سورییەكان بۆ وڵاتەكەیان چاوپۆشی دەكرێت.


به‌روار:  03/12/2018
466   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   747
کۆی سه‌ردان:   29260525