دانیمارک دوورگەیەکی داناوە بۆ پەنابەرانی بێ ئیقامە
مالمۆکورد
dw.com
ڕۆژی هەیینی ڕابردوو 2018.11.30 حکومەتی دانیمارک بڕیاریدا بە تەرخانکردنی دوورگەیەکی دابڕاوی ووڵاتەکەی ، بۆ گواستنەوە و جێگیرکردنی ئەو پەنابەرانەی کە بێ ئیقامەن و پاشان لەوێوە ڕەوانەی ووڵاتەکانیان دەکاتەوە.
ئەو بێگانانەش کە تاوان ئەنجام دەدەن دەبرێنە ئەو دوورگە و لەوێوە ڕەوانە دەکرێنەوە.
دوورگەی لیندهۆڵم کە ڕووبەڕەکەی 7 هێکتارە لەدەریا بەڵتیق ، تەرخانکراوە بۆ ئەم مەبەستە...
ئەم دوورگەیە چۆڵە و زاناکان بۆ لێکۆلێنەوە و پشکنینی پزیشکی بەکاری دێنن، بەتایبەت تاعونی بەراز و هاری سەگ.
بیتەر سکاروب سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانتارانی پارتی گەلی دانیمارکی دەڵێ: ئەمە نامەیەی ڕاشکاوە بۆ پەنابەران کە ئەوان ئیقامەی کاتیان هەیە و تا ئەو کاتەی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان و ، وانەزانن کە دەتوانن هەموو ژیانیان لەدانیمارک بژین
بهروار: 02/12/2018
1664 جار خوێندراوهتهوه
|