شارێکی ئەمریکی 10000 دۆلار دەداتە ئەو کەسانەی دەگوێزنەوە بۆی
سکای نیوز
مالمۆکورد
شارێکی ئەمریکی بۆ هاندان و ڕاکێشانی خەڵک کە کۆچ بکەن بۆی وتیا بژین، پارە دەداتە ئەو کەسانەی دەگوێزنەوە بۆ ئەو شارە.
شاری تولسای لە وولایەتی ئۆکلاهۆمای ئەمریکی بڕی 10000 دۆلار وەکو هاوکاری کرێ خانوو و کێشەی دارایی دەداتە ئەوانەی کە ئەوێ هەڵدەبژێرن بۆ ژیان، و بەلانی کەمەوە دەبێ ساڵێک بێ.
ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەرەو شارە گەورەکانی ئەمریکا کۆچیان کردووە و ، بۆ ڕیگریکردن لە کۆچکردنیان ، شارەوانی تولسا ئەم بڕیارەی دەرکردووە ، بۆ ڕاکێشان وهاندانی خەڵک .
لەم مانگی 11 ەوە کاتێ ئەم بڕیارە دەرچووە ، 6000 کەس داوایان گواستنەوەیان کردووە بۆ ئەم شارە.
شارەوانی شارەکە پێی وایە بەم هەنگاوە ئابووری و بازاڕی کار گەشە دەکا .
ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاو بۆتەوە.
بهروار: 27/11/2018
572 جار خوێندراوهتهوه
|