ئەو پەنابەرانەی بەڕەش لەسوید دەژین بازرگانیان پێوە دەکرێ
ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی لە سویددا ژیان دەبەنەسەر دەکرێ ڕووبەڕووی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ببنەوە.

ئەمە لە ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی وڵاتانی دەریایی باڵتیک (Östersjöstaternas råd) بەردەستیان خستووە. واتە وڵاتانی سوید، فینلەندا و ئەڵمانیا بەهاوکاری ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و دەزگا حکومییەکانیان توانیوانە نەخشە ڕێژییەک لەسەر ئەم پرسە و لەگەڵ پەنابەرانی تازەهاتوودا بکەن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پەیوەندی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەگەڵ هاتنی شەپۆلی پەنابەراندا لە ساڵی ٢٠١٥ زۆر ڕوونە . بۆ نمونە ئەو پەناخوازانەی داوای مافی پەنابەرییەکەیان رەتکراوەتەوە، بەڵام بە نایاسایی لە سویددا دەژین لە ناچارییا بۆ مانەوەیان لەسویددا دەکرێت لەلایەن گرووپە تاوانکارەکانەوە بەخراپی سوودیان لێ ببینرێت.ئەویش  بە پارەیەکی ئێجگار کەم کاری ڕەشیان پێ دەکرێت.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  27/11/2018
522   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   408
کۆی سه‌ردان:   29228589