لە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ڤیزە بە قاچاخ فرۆشراوە
گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی لە راپۆرتێکیدا كە ئەمرۆ سێشەممە (٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بە گەندەڵییەكانی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا دەکات لە هەولێر.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە "كونسوڵخانە لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە  ڤیزەی بە قاچاخ فرۆشتووە و نرخی ڤیزەکان نزیکەی ١٣  هەزار دۆلار بووە" .

ئەم ئاشکرابونەش لە ڕێگەی  پیاوێکی سوریەوە بووە بەناوی جاسم   لە چایخانەیەکی ھەولێر لە ڕێگەی  چەند کەسێکەوە توانیویەتی بە بڕی ١٢ ھەزار دۆلار ڤیزەی ئەڵمانیا بەدەست بێنێت.

سایتی شپیگێلی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە  ئەو کەسە لە چایخانەیەکی  شاری ھەولێر  لە نزیک قەڵا  ئەو کەسانەی ناسیووە کە لە باندێکی چەند کەسی پێکهاتوون و فیزەی ئەسڵی ئەڵمانیایان بە خەڵک فرۆشتووە،

گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانە  پەیوەندیان لەگەڵ کۆنسۆڵخانەی ئەڵمانیادا ھەبووە و لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانی ئەو کەسەوە  توانیویانە بە بڕی   ١٥ ھەزار   بۆ ٢٠ ھەزار دۆلار   ڤیزە بۆ ئەو کەسە دابین بکەن،  تەنانەت  ڤیزە بۆ خێزان و منداڵیش مامەڵەی پێوە کراوە لەو شوێنەدا.

ئەو کەسە کە ڕوداوەکەی بەسەر دا ساغبووەتەوە لە پایزی ساڵی ٢٠١٧ لە ڕێگەی ئەو ڤیزەیەوە  کە کڕیویەتی لەو کەسانە، بە فڕۆکە ھاتووەتە ناو خاکی ئەڵمانیا و  ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست  نەبووە، چونکە ڤیزەکەیان ڤیزەی ئەسڵی بوە و تەنھا بە پارەو بەرتیل لە ڕێگەی ئەو کەسانەوە  کراوە.

دوای بڵاوبونەوەی  ئەم ھەواڵە  لە میدیاکان وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەو بارەیەوە ئاگادار بۆتەوە و ڕایگەیاندووە،  ئاگاداری ئەو حاڵەتانەن و لە ھەوڵی سزادانی ئەو کەسانەدان کە لەو کارەدا دەستیان  ھەبووە.

ئێن ئاڕتی

لینکی هەواڵەکە بە ئەڵمانی 
به‌روار:  27/11/2018
1029   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   103
کۆی سه‌ردان:   29286162