پرۆژەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی ووڵات ئەژین و ئەیانەوێت ئەزموونی خۆیان ببەخشنەوە بە ووڵاتی دایك.

بەڕێزان لە بەروواری 24 نۆڤەمبەر 2018 ڕۆژی شەممە لە زانکۆی VU لە ئەمستەردام لە کاتژمێر 14:00 تا 16:00 
كۆبوونەوەیەکی زانیاری بەخشین ھەیە لەسەر پرۆژەی CD4D کە لایەن IOM وە بەڕێوەئەچێت. ئامادەبوونتان مایەی خۆشحاڵییە. 
زیاتر زانیاری لە ڕێگایی ئیمایلێکەوە پێتان ئەگات. لەسەر ناوەرۆکی کۆبونەوەکە.
بەکورتی: 
پرۆژەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەی ووڵات ئەژین و ئەیانەوێت ئێستا لە ھەر بووارێکدا بێت ئەزموونی خۆیان ببەخشنەوە بە ووڵاتی دایك.
ھەر کاتێك دەرکەوت بۆ IOM کە تۆ ئەو کەسەی کە ئەتوانی ھەربووارێکدا یارمەتی بدەیت ئەوا ئەوان ھەڵئەستن بە مەسرەفی سەفەر و مانەوەت لە ووڵات. لە ڕۆژی کۆبوونەوەکە ھەموو ئەو زانیاری و شێوازی کارکردنەتان بۆ ڕوون ئەکرێتەوە. 

ئەم کورتە نامەیە تەنھا بۆ دیاری کردنی کاتی کۆبونەوەکەیە.
لە ڕێگای ھەر کەسێکەوە نامەکەت پێ گەیشت ئەتوانی ئیمایلەکەت بدەیت بەو کەسە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا زانیاری زیاتر بەدەستت بگات. 

لەگەڵ رێزماندا



به‌روار:  23/11/2018
1160   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   558
کۆی سه‌ردان:   29261072