دایکی کوڕە کوژراوەکانی سوید خۆپیشاندانیان کرد
ئەو دایکانەی کوڕەکانیان لە ئاکامی تووندوتێژیدا کوژراون دوێنێ ئێوارە لەگەڵ ئاشنا و کەسانی دیکەدیکەی بێگانە بە دژی شەڕ و تووندوتیژی لە خۆپیشاندانێکدا کۆبوونەوە.

ئەوان دەیانەوێ کوڕە کوژراوەکانیان تەنیا ژمارەیەک نەبن لە ئامارەکاندا، بەڵکو ناوێک و دەمووچاوێک بن بۆ ئەوەی کۆمەڵگا و دەسەڵاتداران بەخەبەر بێن.

کاتری ڕەینا یەک لەو دایکانەیە کە لە خۆپێشاندانەکەی دوێنێ لە سەرگێلستۆری شاری ستۆکهۆڵم ئامادە بوو. ئەو ساڵێک لەمەوبەر یوناتانی کوڕی لە شەڕ و نائارمییدا لەدەستدا و دەڵێ

ـ نیوەشەو بە زەنگی دەرگا لە خەو ڕاپەڕیم، کاتێک دەرگام کردەوە پۆلیس خەبەری ئەوەی پێدام کە کوڕەکەم بە گوولە کوژراوە.

کاتری دەلێت لەدەست دانی منداڵیکت وەک ئەوە وایە پارچەیەک لە لەشت بکەندرێتەوە، بۆیە ژیان بەسەربردن ئاسان نییە. ئەم جۆرە خۆپیشاندانانەش بۆ ئەوەیە ناوی ئەم کوڕانە ون نەبێت و لە باسەکانی ڕۆژانەدا گرنگیی بەم پرسە و دۆزینەوەی ڕێگاچارەکان بدرێت.

جێی باسە لە ماوەی تەنیا ئەم دوو هەفتەی دوواییدا نزیکەی ٤ کەس لە شەڕ و تەقەکردندا لە سەراسەری سویددا کوژراون.

ساڵی ٢٠١٧ بیست وشەش کەس لە تەمەنی ١٥ تا ٢٩ ساڵ لە ئاکامی توندووتیژییدا کوژراون، ئەمە بەرزترین ڕێژەیە لە دوای ساڵی ١٩٨٧، ئەو کاتەی کە دەست بە تۆمارکردن و بەراوردکردنی ژمارەی کوژراوان کرا.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  19/11/2018
603   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   942
کۆی سه‌ردان:   29264301