دەمیرتاش لە زیندانەوە ٣ کتێب بۆ خوێندنەوە پێشنیار دەکات
خەندان -

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانی ئێدیرنەوە ٣ کتێب پێشنیار دەکات بۆ هەوادارانی و ئارەزوومەندانی خوێندنەوەی کتێب.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، دەمیرتاش لەڕێی پارێزەرەکانیەوە ڕایگەیاند، لەمەودوا هەموو ڕۆژی دوو شەممەیەک کاتژمێر 7ی ئێوارە پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

لە یەکەم پەیامیشیدا دەمیرتاش نوسیویەتی، "نەڵێن هەڵبژاردنەکان کۆتایی هات، ئیتر بێدەنگ دەبین، دەتوانن هەموو ڕاو سەرنجەکانتان لەبارەی کلتور، ئەدەب، هونەر، وەرزش و سیاسەت لێرەوە بگەیەنن".

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پارێزەرەکانی پەیامەکانی بڵاودەکەنەوە و دەستپێکی پەیامەکەشی پێشنیارکردنی ٣ کتێبە بۆ خوێنەران کە بریتن لە:

کوردانی خۆراسان - سەلیم تەمۆ
وەرزی ماتەم - مەهتاب جەرەیان
تاری دەریا - مەحمود یامالاک
به‌روار:  17/11/2018
425   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   261
کۆی سه‌ردان:   29231772