کوژرانی 37 ژنی کورد لە دە مانگدا
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کۆیە، خالید محەمەد

لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٧ ژن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کوژراون و ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە.

کوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا ٣٧ ژن بە ھۆکاری جیاواز لە ھەرێمی کوردستان کوژراون کە بەراورد بە ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی کوشتنی ژنان لە هەرێم کەمیکردووە.

ناوبراو ئاشکرایکرد، ئەو ژنانەی کە کوژراون بە ڕێژەیەکی زۆر کەم لەسەر شەرەف کوژراون، بەڵکو ھۆکاری کوشتنەکانیان بۆ کێشەی ناو خێزان دەگەڕێتەوە کاتێک لە نێوان کوڕ و باوک یان خزم و کەسێک دەبێتە شەڕ و دواتر لە نێواندا ژن دەبێتە قوربانی.

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان راشیگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵ ڕێژەی خۆکوشتن و سکاڵاکان زیادی کردووە و ھۆکاری سەرەکیش پەیوەندی بە باری دەرونی تاکەوە ھەیە.

کوردە عومەر بە پێویستی زانی سەنتەر و نەخۆشخانەی دەرونی زیاتر بکرێنەوە بۆ ئەوەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.
به‌روار:  17/11/2018
858   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   817
کۆی سه‌ردان:   29257937