کوژرانی 14 جەندرمەی تورک لە سیدەکان
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاکانى هەپەگەى لە دژی هێزەکانى سوپاى تورکیا لە شاخی عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە ٥ سەنگەری سوپاى تورکیا لەو چالاکییەدا تێکشکێنرابوون و ١٤ سەربازیش کوژرابوون.
ماڵپەڕی گەریلا تیڤی چالاکیی رۆژی ٢٥ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ی گەریلاکانى هێزی پاراستنى گەل (هەپەگە) لە شاخی عەلی درێژ لە ناوچەى سیدەکان لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.

لەو چالاکییەدا ٥ سەنگەری سوپاى تورکیاى داگیرکەر تێکشکێنران و ١٤ سەربازی ئەو سوپا داگیرکەرەش کوژرابوون.
لەو بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاندبوو:

"هێزەکانمان رۆژی ٢٥ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتژمێر ٩ دا لە شاخی عەلی درێژ لە هەرێمى سیدەکانی باشووری کوردستان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانى دوژمن دران و ٥ سەنگەریان تێکشکێنرا و ئەوەندەى روون بووەتەوە ١٤ سەربازی دوژمنیش کوژراون.

هەروەها فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى جۆری  درۆنی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لەلایەن هێزەکانى گەریلاوە خرایە خوارەوە.

سوپاى کۆماری تورکیاى داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە فڕۆکەى جەنگی دەستیکرد بە بۆردومانکردنى ناوچەی دەورووبەری چالاکییەکە و بە کۆپتەری جۆری سکۆرسی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە"


به‌روار:  17/11/2018
370   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   524
کۆی سه‌ردان:   29232891