پانێڵێك بۆ په‌نابه‌رێكی كورد ڕێكده‌خرێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به بابه‌ته كه‌لتورییه‌كانی زانكۆی ماڵبۆرنی ئوسترالی ، پانێڵێكی تایبه‌تی بۆ په‌نابه‌رێكی كورد به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ڕێكخست.
ئه‌و په‌نابه‌ره كورده كه ناوی به‌هرۆز بوچانییه، خاوه‌نی چه‌ندین كاری فیلمسازی و نوسینه له‌باره‌ی دۆخی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ كه كاره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیرییه‌كان پێشوازییه‌كی زۆری لێده‌كرێت. كاره‌كانیشی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ڕابردووی و گوزه‌رانی خراپی خۆی و په‌نابه‌رانه له‌و دوورگانه.
بوچانی، له‌و پانێڵه‌دا له پاڵ باسكردنی كاره‌كانی خۆی، تیشكی خسته سه‌ر دۆخی خراپی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی مانوس و ناورۆ.
په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانوس و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن بهلاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كراون و به‌پێی یاساكانی كۆچی ئوسترالیا، هه‌رگیز له ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.
بهروار: 17/11/2018
830 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|