کۆڕێک بۆ نوسەرانی کتێبی "ئێمە پێشمەرگەین لە باوکەوە بۆ کوڕ" لە شاری دەنهاخ

یانەی کوردی "میدیـــــا" کۆڕێک بۆ نوسەرانی کتێبی

"ئێمە پێشمەرگەین لە باوکەوە بۆ کوڕ"  سازدەکات

لە شاری دەنهاخ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی  25 / 11 / 2018

کاتژمێر  14:00  تا  17:00

یانه‌ی کوردی "میدیــــا"له‌ هۆڵه‌ندا، ئێوه‌ی ئازیز بانگێشتان ده‌کات، بۆ ڕۆژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 25/11/2018 کات 14:00 ی دووی پاشنیوه‌ڕۆ‌، له‌ هۆڵی کۆمیتە لە شاری دەنهاخ بۆ ئامادەبوونتان لە کۆڕێکی ڕۆشنبیری دەربارەی کتێبی "ئێمە پێشمەرگەین لە باوکەوە بۆ کوڕ" له‌ نوسینی بەڕێزان سیروان مارف و بارام میرۆ، که‌ تێیدا باوک و کوڕ لەو بەیەکگەیشتنەدا، به‌دیدارتان شاد ده‌بن و تیشک دەخەنە سەر چۆنێتی نوسینی کتێبەکەیان، کە تا ئێستا بەهەردوو زمانی هۆڵەندی و فەڕەنسی بڵاوبۆتەوە.

 شایانی باسه‌ ناوەڕۆکی کتێبەکە چیرۆکی گەنجێکی بەلچیکی دەگێڕێتەوە، کە بەدوای ناسنامەی خۆیدا وێڵە و لە ساڵی 2014 دا لە شاری کەرکوک، کە زێدی لەدایک بوونی باوکێتی دەگیرسێتەوە، ئەو ساڵەی داعش بەشێکی زۆری لە عێراق بە ڕومادی و تکریت و موسڵی داگیرکردبوو، خۆشبەختانە پێشمەرگە توانی لە ئاست کەرکوک شارەکەی باوکیدا بیانوەستێنێ، ئەو باوکەی ساڵانێکی زۆر لە حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی پێشوودا، ژیانی گەنجێتیی خۆی بە پێشمەرگایەتی دژی دیکتاتۆرێتی ڕژێمی بەعس و سەدام حسێن جەنگاوە، بارامیش، کە نازناوی نهێنی پێشمەرگایەتی باوکی بووە بەدوای ناسنامەی خۆیی و ئەو شوێنەوارە لەمێژینەی باوکیدا دەگەڕێ و جارێکی دیکە ساڵی 2015 دەچێتەوە لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ئەمیش وەک ساڵانی پێشمەرگایەتی باوکی دەبێت بە پێشمەرگە..نوسینی یەکەم کتێبی لێ بەرهەم دێت، لەم کۆڕەکەدا گفتوگۆ لە گەلێک تەوەر دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ده‌کرێت، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌:

Melkwegstraat 2,  2516 AJ Den Haag

به‌ هۆی ئه‌م  ئیمه‌یڵ و ڤایبەر و ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه، دەتوانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن‌‌: ئیبراهیم عه‌لی سه‌عید: 0645262337،

مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر:  0683826334 و سەردار فەتاح: 0684950807 یان ئیمه‌یل ئه‌درێسی "میدیـــا":

[email protected]

 

 

لیژنەی سەرپەرشتی یانەی کوردی "میدیـــا"

 



-- 
KVN Midia
Kantoor: de meevaart, Balistraat 48a-9,  1094 JN Amsterdam
Mob:  0647988634     E:  [email protected],  k.v.k.: 40536751  Giro: 6094559
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له‌ هۆڵه‌نده‌

به‌روار:  17/11/2018
1027   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   472
کۆی سه‌ردان:   29232764