لە ئەنجامی بۆردمانی تورکیا سێ هاووڵاتی باشووری کوردستان گیانیان لەدەست دا
مالمۆکورد

پێنجشەمە ۱۵ی نۆوەمبەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندێ ئەرەدنای ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستانی کردوە کە ە ئەنجام دا سێ هاوڵاتی شەهید بوون.
ناونیشانی گیانبەختکراوان بەو شێوەیە:رەمەزان موحەمەد عبدلڕەحیم ئەرەدنی، ئیسماعیل حەسەن قەبلان ئەرەدنی ودلۆڤان ساڵح حەسەن ئەرەدنی.
بۆمبارانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بەدەیان جار دووپات بۆتەوە و تا ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق هیچ دژکردەوەیەکیان نیشان نەداوە.
جێی ئاماژەیە کە لە ئەنجامی بۆردمانی و هێرشەکانی تورکیا تا ئێستا بە دەیان هاووڵاتی باشووری کوردستان بوونەتە قوربانی و کۆمەڵگای جیهانیش لەهەمبەر ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا بێدەنگە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
به‌روار:  17/11/2018
624   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   484
کۆی سه‌ردان:   29233661