900 پەنابەری سوید کۆمەکی گەڕاندەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان وەرگرتووە
ڕێژەی ئەو پەناخوازانەکی بەخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و لە بەرامبەردا کۆمەکی دامەزراندەنەوە لە وڵاتەکی خۆیان کە دەزگای کۆچی سوید ێیان دەدات کەمیکردووە.

ئەو کەسانەی کە داخوازینامەکانیان دەکشێننەوە یان داخوازینامەکانیان ڕەتکراوەتەوە مافی ئەوەیان هەیە داوای وەرگرتنی ئەم کۆمەکە بکەن. بەڵام ئەم کۆمەکە کاتێک بەو کەسانە دەدرێت بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان و لەوێ وەریگرن.

سێ ساڵ بەر لە ئێستا تەنها ٢٥٠ کەس ئەم کۆمەکەیان وەرگرت بوو. بەڵام ساڵی ٢٠١٦ ڕێژەکە هەڵکشا بۆ نزیکەی ٢٥٠٠ کەس کە ئەو کۆمەکەیان ورگترووە. ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە دیسان کەمی کردووە و ئەمساڵیش تاکو مانگی ئۆکتۆبەر  ٨٦٣ کەس کۆمەکی دامەزراندنەوەیان (återetableringsstöd) لە وڵاتەکانی خۆیان پەسەند کراوە.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  16/11/2018
640   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   262
کۆی سه‌ردان:   29231654