بەریتانیا بۆ ئەوەی پەنابەرێکی کورد دیپۆرت بکاتەوە دەستیان شکاندووە
هێزی ئاسایشی بەریتانیا دەستی كوردێك دەشكێنن‌و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكەن



‎پاسەوانانی ئاسایشی بەریتانیا، دوای ئەوەی هەوڵی دیپۆرتكردنەوەی كوردیكی پەنابەر دەدەن لەفڕۆكەخانەی هیزرۆ، دەستێكی دەشكێنن‌و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكەن.


‎ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا 

 

 

‎ڕەهێڵ كە كوردێكی پەنابەرە لەبەریتانیا، داوای لەڕۆژنامەی Independent‎ كردوە كە ناوی تەواوو وێنەكەی بەڕونی بڵاو نەكاتەوە، بۆ پاراستنی ناسنامەی كەسیەتی، بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندوە هێزەكانی پاسەوان هەڕەشەی كوشتنیان لێكردوە، ئەگەربێتو نەگەڕێتەوە بۆ ڕۆمانیا، چونكە ئەو شكستی هێناوە لەكەیسی پەنابەرییەكەی بەهۆی هەبونی پەنجەمۆری وڵاتی ڕۆمانیاوە.

 

 

‎بەپێی یاساكانی وڵاتانی ئەوروپاو ڕێكەوتنامەی دبلن، هەر پەنابەرێك پێی بخاتە خاكی ئەوروپاوە، پێویستە لەسەر خاكی ئەو شوێنەی یەكەمجار دێتە ناوی داوای مافی پەنابەریی بكات.

 

 

ڕێكخراوەكانی ناڕازی سكاڵایان لە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا كردەوە دەربارەی شێوازو هەڵسوكەوتی نەشیاوانەی كارمەندەكان كاتێك ویستویانە ئەو گەنجە كوردە دیپۆرتی ڕۆمانیا بكرێتەوە.

 

 

‎ئەو كوردە كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە، دەڵێ “پاسەوانەكان ئاگاداركردنەوەكانی منیان پشتگوێ خست‌و گوێیان لێنەگرتم، كە ئەگەر بێتو دیپۆرت بكرێمەوە ژیانم دەكەوێتە مەترسییەوە، لەلایەن ئەو باندو قاچاغچیانەی منیان لەڕێگای وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەورپاو ڕۆمانیاوە گەیاندۆتە بەریتانیا”.

 

 

هەروەها دەڵێ “ئەوان بەزۆرو بەهێزەوە دەیانویست دیپۆرتم بكەنەوە، بۆیە منیش بەناچاری هاوارم دەكرد بۆ ئەوەی ڕێگریان لێبكەم”.

 

 

‎ئەو كوردە كە تەمەنی ٢٥ساڵەو لەهەرێمی كوردستانەوە هاتوە، یەكەمجار پێی خسۆتە نێو خاكی ڕۆمانیاوە، هەربۆیەش لەوێ دەبێ داوای مافی مانەوە بكات، چونكە پەنجەمۆری ئەو وڵاتەشی هەیە.

 

 

‎دوای ئەوەی لەسەنتەری پەنابەرانی (كۆڵن بڕۆك)ەوە دەبرێ بۆ فڕۆكەخانەی هیزرۆ، تا دیپرتبكرێتەوە، ڕەهێڵی تەمەن ٢٥ساڵ دەڵێ “پێمگوتن ژیانم دەكەوێتە مەترسیەوە ئەگەر دیپۆرتم بكەنەوە، بەڵام پاسەوانەكان گوتیان ئەگەر نەگەڕێیتەوە ئەوا لێرە دەتكوژین”.

 

 

‎ڕەهێڵ كە لەڕێگای هاوڕێیەكی وەرگێڕەوە دەدوا ، نكۆڵی لەوە دەكات هیچ كارێكی توندوتیژی لەناو فڕۆكەكەدا ئەنجامدابێ، بەڵام هێزەكانی پاسەوان ملیان برینداركردوەو دەستی ڕاستیشیان شكاندوە.

 

 

‎سام ماكجێڵ، لەبەشی بەرگری لەمافی پەنابەران دەڵێ “هێزەكانی ئاسایش بەزۆرەملێی‌و توندی ویستویانە ڕەهێڵ بخەنە ناو فڕۆكەوە بۆ ئەوەی دیپۆرتی ڕۆمانیای بكەنەوە”.

 

 

‎پاشان ملی بریندار دەكرێت‌و دەستی ڕاستی دەشكێنن. دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە سەنەتەری پەنابەرانی (كۆڵن برۆك) تیمی تەندروستی ئەوێش ئامادە نابن وەری بگرن و چارەسەری بكەن.

ئاوێنە
به‌روار:  16/11/2018
736   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   528
کۆی سه‌ردان:   29250726