ترەمپ بۆ سەرۆکی فەرەنسا: ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئێستا بە ئەڵمانی قسەتان دەکرد

لێدوانەکانی ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەبارەت بە پێکهێنانی سوپایەکی یەکگرتووی ئەوروپی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا و روسیا و چین، نیگەرانی ئەمریکا بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی ماکرۆن کە دابووی سەبارەت بە دروستکردنی سوپایەکی راستەقینەی ئەوروپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ سێشەممە (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨)  ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا نەبوایە ئێستا فەرەنسییەکان بە زمانی ئەڵمانی قسەیان دەکرد.

ترەمپ رایگەیاندووە "ئیمانۆیل ماکرۆن پێشنیازی دروستکردنی سوپایەکی کردووە بۆ پاراستنی ئەوروپا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چین و ڕوسیا، بەڵام لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا دژی ئەڵمانیا بوو، ئایا ئەو بابەتە چۆن لەگەڵ فەرەنسادا دەگونجێت بەو شێوەیە؟".

ترەمپ لە تویتەکەیدا وتوویەتی "فەرەنسییەکان پێشتر و بەرلە گەیشتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەو وڵاتە، دەستیانکردبوو بە فێربوونی زمانی ئەڵمانی".

ئەو وتانەی ترەمپ لە بەرامبەر فەرەنسا لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانەوە، ترەمپ پشووی کۆتایی هەفتەی لە فەرەنسا بەسەر برد.
نالیا
به‌روار:  14/11/2018
542   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   724
کۆی سه‌ردان:   29262117