دوو گەنج لە ستۆکهۆڵم کوژران
دوو گەنج لە ھاڵۆنبێرێن لە باکووری ستۆکھۆڵم دوێنێ تەقەیان لێکرا و ئەم بەیانییە بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە ھەردووکیان گیانیان لە دەستدا.

بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید چووە شوێنی ڕووداوەکە. لەوێ چاومان بە توماس لارشۆن، یەکێکە لە شایەتحاڵەکان کە پەنجەری مەڵەکەی لەسەر ئەو گەرارجەیە کە ڕووداوەکە لێی ڕوویداوەکە کەوت. لارشۆن  باس لە ساتی ڕووداوەکە بۆ کردین و وتی.

سەرقاڵی چێشتلێنان بوم کاتێک گوێم لە یەکەم فیەشەک بوو تەقی، پاشان گوێم لە  ڕێزێک فیەشەک دیکە کە بەچەکی ئاوتۆمات تەقی بوو. سەرەتا نەموێرا لە پەنجەرەکەوە سەیرکەم،  پاشان کە پۆلیس و ئامبولانس هاتن و سەیرم کرد ئیدی هەموو شێتك دیار بوو چێ ڕوویداوە.  بەڕاستی جێی ترس و نیگەرانییە کە ڕووداوی بەو شێوە نزیک ماڵەکەت ڕوو بدات.

بە وتەی پۆلیس ماتۆڕێک لە پاش تەقەکردنەکە جێگەکەی تاوانەکەی جێهێشتووە. پۆلیس ڕووداوەکە وەک تاوانی کوشتن لە قەڵەم دەدات و تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/11/2018
1051   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   729
کۆی سه‌ردان:   29246911