10 هه‌وڵی به قاچاخبردنی كۆچبه‌ران پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه
هەژار تەها
مالمۆکورد
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیان بلاَویكرده‌وه چه‌ندین وولاَت به هاوكاری حكومه‌تی ئوسترالیا لایه‌نی كه‌م 10 هه‌وڵی به قاچاخبردنی كۆچبه‌رانیان بۆ ئوسترالیا له‌ڕێگه‌ی به‌له‌می قاچاخه‌وه له ماوه‌ی چوارده مانگی ڕابردوودا پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گاردیان كه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیای وه‌رگرتووه، له‌و 10 هه‌وڵه پوچه‌ڵكراوه‌دا ، هه‌وڵی به قاچاخبردنی 297 كۆچبه‌ر دراوه كه زۆربه‌یان له ئیندۆنیسیا و به‌شێكیشیان له مالیزیا و سریلانكاوه بوون.
ڕێوشوێنه‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به قاچاخبردنی كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه به هاوكاری وولاَتی تری ناوچه‌كه به‌شێكه له سیاسه‌تی به گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و بانده قاچاخچیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بازرگانی به كۆچبه‌رانه‌وه بكه‌ن. هاوكات حكومه‌تی ئوسترالیا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و گێڕانه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات.
به‌روار: 14/11/2018
1577 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|