زانیاری لەسەر بریندارکردنی هاوڵاتییەک لە سلێمانی

‌پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی دوێنێ لە پێشانگایەکی‌ فرۆشتنی‌ ئوتومبێل هاوڵاتییەکیان بریندارکرد، مام و برازای یەکترن و بە هاوکاری پۆلیس و ئاسایش ویستویانە ئەو کەسە دەستگیربکەن بەڵام شەڕ ڕوویداوە و برینداریان کردووە.

 سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، پۆلیس باس لەوەدەکات، دوێنێ دوشەممە دوو کەسی مەدەنی کە فەرمانی کۆپیکراوی پۆلیسی کەرکوکیان پێ بووە، لەشاری کەرکوکەوە بەڕێکەوتون بۆ سلێمانی تا کەسێک ده‌ستگیربكه‌ن بەهاوکاری هێزەکانی پۆلیس‌ و ئاسایش.

 ڕوونیشکردەوە، ئەو کەسەی کە ویستراوە دەستگیربکرێت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە پێشتر بەهاوکاری چەند کەسێک کەسێکی نزیکی ئەو دوو کەسەی کوشتووە، جگە لەوەش لە پۆلیسی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەمادەی ۱٤ی موخەدەرات‌ و ٤۰٦ی کوشتن لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو کەسە پێشتر ئاسایشیان ئاگادارکردووەتەوە لەکاتی بینینی ئەو تۆمەتبارەدا دەستبەجێ مەفرەزەکان ئاگادار بکەنەوە، بەڵام کاتێک چونەتە پێشانگای‌ فرۆشتنی‌ ئوتومبێل (ناسراو به‌ مەعرەزی علوجەکان) لە سلێمانی کەسەکەیان بینیوە و بووە بەشەڕیان ‌و فریانەکەوتون بەئاسایش بڵێن، له‌ئه‌نجامدا فیشەکێکیان ناوە بە قاچی كه‌سه‌كەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو کەسەی تەقەیان کردووە مام‌ و برازان ‌و یەکێکیان ناوی (ج. س. ت)ەو تەمەنی ٤۱ ساڵە و ئەوی تریان ناوی (هـ. ج. س) تەمەنی ۲۳ ساڵە، بریندارەکەش ناوی (و. ج. ع) تەمەنی ۳۰ ساڵە و هەرسێکیان خەڵکی کەرکوکن، لەئێستادا سەرجەمیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون ‌و بەبڕیاری دادوەر بەندن‌ و لێکۆڵینەوەكان له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامە.

بەیانی ئەمڕۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، کە چەند کەسێک لە پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی لە هاوڵاتییەک دەدەن کەسێکیان دەڵێت کە برایەکیانی کوشتووە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا  دیارە، هاوڵاتییەک کەوتووە و خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە، هەروەها بە چەند کەسێکیش لێی دەدەن.

لە بەشێکی ڤیدیۆکەدا، یەکێک لەو کەسانەی کە لە هاوڵاتییەکە دەدات دەڵێت "ئەمە براکەمانی کوشتووە".
نالیا
به‌روار:  13/11/2018
951   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   651
کۆی سه‌ردان:   29237841