ژنێکی کورد لەسنە لەسێدارە درا
لە زیندانی ناوەندی سنە، ژنێک بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک ژنێک بە ناوی شەرارە ئەلیاسی لە زیندانی ناوەندی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە درا.
بە گوێرەی هەواڵێک کە کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردووەتەوە، ناوبراو، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک بە ناوی کاوە غوڵام وەیسی لە شەڕێکی خانەوادەیی لەلایەن دادگای ئێرانەوە تاوانبار کرا و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بوو.
سەرەڕای هەوڵێکی زۆری چالاکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕاگرتنی ئەو حوکمە و پەیوەندی بە بنەماڵەی پیاوە کوژراوەکە، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوون.
سەرەڕای ناڕەزایەتیی ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و هەوڵدانی چالاکان و یاساناسان و پارێزەران، بەڵام حکومەتی ئێران ساڵانە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە تۆمەتی جیاواز لە سێدارە دەدات، کە منداڵیشیان تێدایە، زۆربەی لەسێدارەدانەکانی زیندانیانی سیاسی پشکی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێت.
ش.ف
فورات نیوز
بهروار: 13/11/2018
533 جار خوێندراوهتهوه
|