بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت
بەرەبەیانی ئەمرۆ بەلەمێکی کۆچبەران له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی دیكیلیی سەر بە پارێزگای ئیزمیر ژێر ئاو کەوتووە و لە ئێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سەرقاڵی رزگارکردنی سەرنشینەکانن.
بە پێی هەوالێکی ماڵپەری ئاژانسی ئەنادۆڵ، كاتژمێر شەش و ٢٠ خوله‌ك له ناوچه‌ی دێنیز كۆی، دوو كۆچبه‌ر به مه‌له‌کردن خۆیان لە خنکان رزگاركرد و رایانگه‌یاندووە، به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وتووه و ١٠ كه‌سی دیکە بێسه‌روشوێنن.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا نەزانراوە ئەو کۆچبەرانە لە بەلەمەکەدا بوون بە ڕەچەڵەک هاوڵاتی چ وڵاتێکن بەڵام ئەوە ڕوون بووەتەوە کۆچبەربوون و ویستویانە لە ئیجەوە بەپەڕەنەوە بۆ وڵاتانی ئەورپا.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا سێ به‌له‌می فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای چارەنووسی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه‌دا و گه‌ڕان و پشكنینیش لەلایەن پۆلیسی دەریاوانیەوە ده‌ستیپێكردووە.
دەریاچەی ئیجە کە دەکەوێتە نێوان وڵاتی تورکیا و یۆنانەوە، ساڵانە ژمارەیەک بەرچاوی کۆچبەر بەمەبەستی گەیشتن بۆ کیشوەری ئەورپا لە دەریاچەکەدا گیان لەدەستدەدەن کە بەشێک لەو کۆچبەرانە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.
لە مانگی ڕابردووش‌دا لە کەناراوەکانی شاری ئیزمیری تورکیا و لە کاتی ھەوڵی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێک کە ٣٥ کۆچبەری تێدابوو ژێر ئاو کەوت. بەوهۆیەوە تەنها ژنێکی تەمەن٣٠ ساڵ رزگاری بووە، بەشێکی زۆر لەو کۆچبەرانە دانیشتوی پارێزگای دهۆک بوون.
هــ.حــ
نالیا
به‌روار: 12/11/2018
912 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|