دیداری ڕۆژی فلمی کوردی له ئه‌مستردام به‌ڕێوه‌چوو
مالمۆکورد
ڕاپۆرته هه‌واڵ له هۆڵه‌نداوه:
ڕۆژی 10-11-2018 یانه‌ی کوردی "میدیـــا" له هۆڵه‌ندا، له هۆڵی یانه‌ى کوردى "میدیــــا" له ئه‌مستردام، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له کوردانی تاراوگەنشینی هۆڵەندا، دیداری ڕۆژی فلمی کوردی به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار (دانا که‌ریم) لەسەردانێکی تایبه‌تدا بۆ ئەوروپا بە باشی زانی ئەم دیدارە لەگەڵ کۆچبەرانی کورد، لە ئەمستردام بۆ فلمی کوردیی ساز بکات.
لە دیدارەکەدا چوار کورتە فیلم نمایشکرا، لە بەرهەمهێنانی سینەماکارانی باشوری کوردستان، کە بریتی بوون لە فیلمی (لە گۆڕستان) دەرھێنانی کامەران جەمال، فیلمی (تا ئەبەد بێ دەنگ)، دەرھێنانی ئاوات عوسمان، فیلمی (پێکەنین و بیرچونەوە)، دەرھێنانی ھەوراز محەمەد و فیلمی (دورگەی مرواری)، لە دەرهێنانی دانا کەریم.
مه‌به‌ستی دیداره‌که ناساندنی بەرهەمی سینەمایی هونەرمەندانی کوردە، لە بواری کاری سینەمادا بە کوردانی تاراوگە، پاش به به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان و کورته‌ی ناساندنی هه‌رچوار هونه‌رمه‌نده‌که وپیشاندانی فیلمەکان، ڕۆمانووس و فلیسازی ناسراوی کورد مامۆستا (ئیبراهیم سەلمان)، وەک نوسەرێکی بێلایەن، کە چەندین ڕۆمان و بەرهەمی ئەدەبی و کاری سینەمایی، کە زۆربەی بە زمانی هۆڵەندی بڵاوکردۆتەوە، ئیدارەی دیدارەکەی بەڕێوە برد و لە لایەن هونەرمەند (دانا کەریم)ە ئاماژه به‌وه‌درا، له کاتێکدا سینه‌ماکارانی کورد ئەمڕۆ هەنگاوی باشیان ناوە لە بواری بەرهەمهێنانی کاری سینەماییدا، له فیستڤاڵی دیکه‌ی جیهانیدا فلمەکانیان، ساڵانە جگە لە شارەکانی کوردستان، لە زۆر وڵاتانی دنیاش کارەکانیان نمایشکراون.
له دیداره‌که‌دا جه‌ختکرایه‌وه له‌وه‌ی چۆن ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه، گه‌رێلا و شه‌رڤانان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کوردستان پێویستن...؟! بگرە هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بۆ ناساندنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به جیهانی پێشکه‌وتوو گرنگیان زیاترە و ڕۆڵیان که‌متر نیه، له پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی جه‌نگ دژی تیرۆر و تاریک په‌رستی و فاشیزمدا، هونه‌ری سینه‌ماش پێشمه‌رگه ئاسا چۆن کیژان و کوڕانمان له کۆبانی خۆڕاگر و که‌رکوک و جه‌له‌ولای به خوێن سوور و جزیره‌و بۆتان و ئامه‌دی جه‌گ سووتاو و مه‌هابادی ڕۆڵه ملقرتێنراو، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان و به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ران ده‌بنه‌وه و گه‌لی کوردیان به جیهان ناساندووه، خۆشبه‌ختانه سینه‌ماکارانمان، هه‌مان ڕێچکه‌یان گرتووه.
سینه‌مای کوردی تا پێش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نها ناوی یه‌ڵماز گۆنایمان به هۆی فلیمی (ڕێگا)ه‌وه به‌رگوێ که‌وتبوو، له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 ی باشوری کوردستان، ئه‌مڕۆ چه‌ندین ناوی دره‌وشاوه‌ی دیکه‌ی سینه‌ماکار، ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی هونه‌ری کوردیان ته‌نیووه، یەکێ له‌و ئه‌ستێره گه‌شانه، ئه‌مڕۆ کوردانی تاراوگه‌یان له هۆڵه‌ندا به‌سه‌رکردۆته‌وه، ئێمه‌ش توانیمان به‌دیداری شاد بین و توانی چوار کورته فلمی هاوڕێکان و خۆی بکاتە دیاری و پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری تامه‌زرۆی خۆی بکات.
له کۆتایی پیشاندانی فلمه‌که‌کاندا، مامۆستا ئیبراهیم سەلمان پرسێکی جدی دەربارەی سینەمای کوردی و هونەری سینەما وروژاند و چەندین تەوەری لەگەڵ دانا کەریمدا دەربارەی فیلمەکان باس کرد، جگه لە ڕه‌زامه‌ندی تێکڕای ئاماده‌بووان و بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کرد و به تامەزرۆییەکی زۆرەوە دەربارەی شێوە و ناوەڕۆکی فیلمی هونه‌رمه‌نده‌کان دووان، خوازیاربوون ئه‌م جۆره به‌یه‌گه‌یشتنانه دووبار ببنەوە، چونکه کۆچبه‌رانی کورد له تاراوگه، هه‌میشه پێویستیان به‌م جۆره دیداره هونه‌ری و ڕۆشنبرییانه هه‌یه، لە کۆتاییدا لە لایەن مامۆستا ئیبراهیم سەلمانەوە دیاریه‌کی تایبه‌تی "میدیــــا"، پێشکه‌ش هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماکار (دانا که‌ریم) کرا.
به‌روار: 12/11/2018
336 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|