چەکدارانی نزیک تورکیا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵیان لە عەفرین خنکاند
لە ناوچەی شێراوای سەر بە کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵیان خنکاند و زێڕ و پارەکەشیان بەتاڵان برد.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە گوندی بورج عەڤدالۆ لە ناوچەی شێراوا ژمارەیەک چەکداری نزیک لە تورکیا چوونەتەسەر ماڵی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بەناوی نەزمی سەید محەمەد و پاش ئەوەی دەستیان بەسەر پارە و زێڕەکانیدا گرتووە، خنکاندوویانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەرچی کەسوکاری نەزمی سەید ویستوویانە رێگە لە دەستدرێژییەکانی ئەو چەکدارانە بگرن، بەڵام ئازار و ئەشکەنجە دراون و لێیاندراوە و هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز ئامارێکی سەبارەت بە ڕفاندن و ئازار و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ١٨ی ئازاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لەلایەن ئەو گروپانەوە فڕێندراون کە چارەنوسی ٨٥٠ کەسیان نادیارە.
ئێن ئاڕتی
بهروار: 10/11/2018
415 جار خوێندراوهتهوه
|