گەنجێکی کورد دیزاینی جوانترین ڕیشی سویدی کردووە
گەنجێکی کوردی دانیشتووی شاری ئیۆرێبرو لە کێبەرکێیەکی ڕیش و سمێڵدا، دیزاینی جوانترین ڕیشی سویدی کرد.

چیا ‌قەلەندەری کە وەک باربەر یان سەرتاش کار دەکات لە ڕۆژی جیهانی ڕیشدا (World beard day) لەگەڵ یەکێک لە مشتەرییەکانی لە کێبەرکێییەکدا بەشدارییان کرد.  پێشبڕکێکە پێکهاتووە لە چەند بەشی جیاواز و لە بەشی دەیزاینکردنی ڕیشدا لە نێوان ٦٠ بەشداربوودا ئەو کەسەی کە چیا ڕیشی بۆ دیزاین کردبوو، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. چیا ئاوا باس لە هەستەکانی دەکات.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  10/11/2018
561   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   853
کۆی سه‌ردان:   29255467