3 هەزار خۆبەخش بەدوای منداڵە ونبووەکەی سوید دەگەڕێن
لە ئێوارەی سێ شەممەوە کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵان کە تووشبووی دیاردەی داون یان مەغۆلییە لە شاری فالکێنبێری بێسەروشوێن بووە.

بەهەزاران کەسی خۆبەخش بەشداریان لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو منداڵەدا کردووە و هەتاوکو ئەمڕۆ نەدۆزراوەتەوە. دوێنێ شەو سەرەڕایی ئەوەی کە بە هاوکاری ڕێکخراوی (Missing People) ٣٠٠٠ هاوڵاتی خۆبەخش لە سەرانسەری سویدەوە بەشداربوون، پۆلیس، سەرباز و بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر، بەڵام گەڕان هیچ ئەنجامێکی نەبووە. بە وتەی پۆلیس کەش و هەوا تەمومژاوییەکی دوێنێ شەو هێندەی دیکە پرۆسەی گەڕانی بەدوای ئەو منداڵەدا سەختر کردووە. 

کوڕەکە چاکەتێکی شێن کە کڵاوێکی پێوەیە لەبەردایە و جووتێ پێڵاوی ڕەشی لەپێدایە کە پێڵاوەکانی فسفۆڕی پێوەیە. کوڕەکە قشی کاڵە و باڵای ١،٤٠ سم بەرزە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  09/11/2018
881   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   439
کۆی سه‌ردان:   29233497