کوردی ئەورووپا بڕیارەکەی ئەمریکا ئیدانە دەکا
کوردەکانى دانیشتووى ئەوروپا لە شارەکانی مارسە-ی فەرانسا و ڤیەنای پایتەختی نەمسا گۆشەگیری سەرئۆجالان و بڕیاری دیاری کردنی خەڵات لەسەربەڕێوەبەرانی پەکەکە و قەدەغەی چالاکی لەفەرانسا-یان ئیدانەکرد.

بڕیاری دیاری کردنی خەڵات لەلایەن ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان بەڕێوەبەرانی پەکەکە، کەجەکە، لەشاری مارسەی فەرانسا بەچالاکییەک ئیدانەکرا.

هاوڵاتیانى کوردى دانیشتووى ئەوروپا، لەبەردەم سەفارەتی ئەمریکا کۆبونەوە وبە دروشمی'ئێمە هەموو پەکەکەین' ، ' ئەردوغانی مرۆڤ کوژهاوکاری ترامپە' و' بژی سەرۆک ئاپۆ' ئەوبڕیارەی دەوڵەتی ئەمریکایان ئیدانەکرد.

چالاکوانان کە وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردبووەوە بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکایان شەرمەزارکرد.

لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

چالاکییەکە بە دەسپێشخەری مەجیلیسی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی ڤییەنا بەرێوەچوو، لەچالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە و یەپەگە بەرزکرانەوە، جارێکی دیکە لە مەیدانەکەدا چادریان هەڵدا ودەربارەی دۆخی ڕێبەرئۆجالان نووسراوە بڵاوکرایەوە.

چادری ئاگادارکردنەوەکە ئەمڕۆش لەکاتژمێر ١٤:٠٠ دادەنرێتەوە.

لەشارەکانی بازڵ وسەدگالنی وڵاتی سویسرا، بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا لەسەربەرێوەبەرانی پەکەکە وکەجەکە، قەدەغەکردنی چالاکی لە ستراسبورگی فەرانسا وگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

لەسەرداوای بەپەلەی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر،گەنجانی کورد لەبازل کۆبونەوە و بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجالان و پانکاردی' ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان' دەستیان بەڕێپێوان کرد.

لەچالاکییەکەدا لەسەرناوی گەنجانی شۆڕشگێر، بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، لە بەیاننامەکەدا داوا لەگەنجانی کورد کرا کە ئەوبڕیارەی دەوڵەتی فەرانسا بە فەرمی نەناسن و وترا، " ئێمە هەموو مافە دیموکراتیەکانی خۆمان بەکاردەهێنین وهەتا ئازادی ڕێبەرەکەمان بەبێ وەستان چالاکی دەکەین".

 لەشاری سەدگالن-ی سویسرا بە دەسپێشخەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد-ی سەدگالن، بۆهەمان مەبەست چالاکییەک بەڕێوە چوو، لەچالاکییەکەدا ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە. چالاکییەکە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی پێهات.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  09/11/2018
102   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
باشووری کوردستان گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند ئەڤین عەتا ئەڤین عەتا | 3 كاتژمێر لەمەوپێش Share share گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند رێژوان نەورۆز، ئەو گەنجەی لە ھەڵەبجە خۆی خنكا درێژه‌ ...
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباری هێرش و تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شاری ئوترێختی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردووە و، سەرۆک کۆماری تورکیاش لەسەر ڕووداوەکە قسەی کردووە، د درێژه‌ ...
ئەندازیار لوقمان ئاباڵخی – ١٧ ی مارتی ٢٠١٩ ئەم سترەکچەرە کە ١٦ قاتە و لە شێوەی کەشتیەکدا لە سەر بناغەیەکی )٥٠ پێ( ١٥ مەتری دروستکراوە کە لە لوتکەکەیدا کە )٥.١٩٤ پێ( ٢٨.٥٩ مەتر لە درێژه‌ ...
زولکوف گەزەن کە لە لەبەندیخانەی تەکیرداغ لە لەدژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، لە ١ی ئادارەوە دەستی دابووە مانگرتن لەخواردن ، شەهید بوو. زولکوف گەزەن، یەکێک لە ب درێژه‌ ...
جوبرائیل فیلمه‌ كوردییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیتاڵیا هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار‌و ده‌رهێنه‌ری كورد جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته‌ نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی درێژه‌ ...
ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە لە سوید دەژین بۆ یەکەم جار پشکنینی بزیشکییان بۆ دەکرێت. کرمانج ئەسکەری، دانیشتووی شاریی یۆتێبۆری سویددە و بۆ یەکەم جار لە ڕ درێژه‌ ...
بە وتەی توێژەرەوەی بواری تیرۆر ماگنوس ڕانستۆرپ هێرشکارەکەی نیوزلەند پێش لە ئەنجامدانی کردەوەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بە هێرشەکەی درۆتنینگگاتان کردووە. ڕانستۆرپ درێژه‌ ...
خەندان - بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوەڕاستی شاری كریست چەرچ لە نیوزلەندا دو هێرشی چەكداری كرایە سەر دو مەزگەوت و بەو هۆیەوە 40 كەس كوژران و 17ی دیكەش برینداربون. بەپێی سەرچاوە هە درێژه‌ ...
پۆلیسی ئاسایشی سوید Säpo ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر بارودۆخی ئەمنیی سوید بڵاو کردەوە. هەڕەشەی تونداژۆیی ئیسلامی، ئەمساڵیش وەک پڕمەترسیترین هەڕەشە بۆ سەر سوید ناو براوە. سەرلەبەی درێژه‌ ...
له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ ! دۆخی‌ په‌نابه‌رانی‌ كورد له‌ناو مشتومڕه‌ سیاسیه‌كاندا ڕه‌نگه‌ بڕیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌رانی‌ نه‌خۆش له‌ دوورگه‌كانی‌ مانوسی‌ پاپانیوگینیا و درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   188
کۆی سه‌ردان:   17721797