ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر په‌نابه‌رانی ئەڵمانیا زیادیكردووه
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "ئۆسنهبروكه تسایتۆنگ" ی ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 8 ی تشرینی دووه‌می 2018 له‌دواین سێ مانگی ئه‌مساڵدا جارێكی‌تر ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ئه‌ڵمانیا ڕووی له‌زیادبوون كردوه‌و جۆری دهستدرێژیهكانیش بۆته جێی نیگه‌رانی و مه‌ترسی زیاتر‌و له وه‌ڵامی به‌دواداچونێكی چه‌په‌كاندا كه ئۆپۆزیسیۆنن له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی.
حكومه‌تی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردوه له‌نێوان مانگه‌كانی حوزه‌یران و ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا 37 ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاشكراشیكردوه ئه‌و ده‌ستدرێژیانه له‌جاران زیاتر توندوتیژی به‌خۆوه بینیوه به‌پێی ئه‌و ڕوداوانه‌ش كه‌له‌و مانگانه‌دا روویداوه 9 كه‌س برینداربووه له‌كاتێكدا كه‌له 3 مانگی یه‌كه‌مدا ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی برینداربوون هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری له‌چۆنییه‌تی دهستدرێژیهكاندا ده‌ری ده‌خات نیوه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه تامانگی ئه‌یلولی2017 تۆماركراوه 114 ده‌ستدرێژی بووه.
سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه وته‌بێژی پارتی چه‌په‌كانی ئهلمَانیا "ئولایلبكه" مه‌ترسی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و دیارده‌یه ده‌ربڕی و نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشه به‌ره‌و خراپتر بڕوات و جهختیشیكردهوهو وتی: زۆر هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی كه گره‌و له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌و نیشته‌جێبوونی په‌نابه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌سه‌روبه‌ندی ڕوداوه‌كانی"كیمینتس"دا‌و ئه‌وخۆپیشاندانانه‌ی توندڕه‌وه‌كان له‌دوای كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئهلمَانیا له‌سێ مانگی دوایی ئه‌مساڵدا له‌دژی په‌نابه‌ران ئه‌نجامیاندا 86 ده‌ستدرێژی و تاوان بووه كه‌به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران ئه‌نجامدراوه‌و له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان تۆماركراوه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
لهدۆیچهڤیللهوه
بهروار: 08/11/2018
615 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|