له‌باره‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانه‌وه ، هۆشداری ده‌درێت
هەژار تەها
مالمۆکورد
به‌شێك له میدیاكانی ئه‌وروپا باس له ئه‌گه‌ری په‌ڕینه‌وه‌ی زیاتر له 20 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌كه‌ن له سنوری بۆسنا و كرواتیاوه بۆ ناو وولاَتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و میدیایانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كۆچبه‌رانه له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردووه‌وه له نزیك سنوری نێوان هه‌ردوو وولاَتی بۆسنا و كرواتیا گردبوونه‌ته‌وه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بچنه ناو وولاَتانی تری یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سنای ئیتاڵی ده‌ڵێت ئه‌و كۆچبه‌رانه مندالاَن به‌كارده‌هێنن له به‌رامبه‌ر پۆلیسی سنوره‌كانی ئه‌و وولاَتانه و فێریان ده‌كه‌ن كه دروشمی " سنوره‌كان بكه‌نه‌وه" بڵێنه‌وه.
هاوكات، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیاش هۆشداری ده‌دات له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ بۆناو ئوسترالیا و ڕایگه‌یاند ئوسترالیا گڵۆپی سه‌وز هه‌ڵناكات بۆ قاچاخچییه‌كان بۆئه‌وه‌ی دووباره ده‌ستبكه‌نه‌وه به ناردنی كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا.
ئوسترالیا ئاماده نییه مافی په‌نابه‌رێتی بدات به په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی ناورۆ چونكه پێشتر هه‌وڵیانداوه به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه كراون.
سه‌رچاوه : ئاژانسه‌كان
به‌روار: 07/11/2018
902 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|