كەجەكە: بڕیارەكەی ئەمەریكا درێژەپێدەری پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەكەیە
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: له دژی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شێكه له پیلانگێڕی، پێویسته گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌په‌له هه‌ستنه سه‌رپێ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشان بده‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌رباره‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) داویه‌تی، ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ڕایگه‌یاند: «له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه كه درێژه‌پێده‌ری پیلانگێڕییهكهیه، پێویسته گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتییه‌كان ده‌موده‌ست هه‌ستنه سه‌رپێ و كاردانه‌وه پیشان بده‌ن. پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره گه‌له‌كه‌مان تێكۆشینهكهی به‌رز بكات و له هه‌موو شوێنێك كورد و دۆسته‌كانی هه‌ستنه سه‌رپێ و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ئه‌م بڕیاره بده‌نه‌وه.»
بهروار: 07/11/2018
426 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|