خۆکوژی بەکۆمەڵی جۆنزتاون 1978.11.18
لە ١٨ـی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ بۆیەکەم جار لەمێژوی مرۆڤایەتیدا نزیکەی ١٠٠٠کەس لەشاری “جۆنز تاون”ـی وڵاتی غانا پێکەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان ھێنا، ئەو ڕوداوە پەیوەست بوو پەیوەندیەکی ڕۆحی دینیەوە، کەسێک توانی ھانی ئەوە بدات کەتەواوی شوێنکەوتوانی باوەڕەکەی والێبکات پێکەوە کۆتایی بەژیانی خۆیان بێنن، ئێستابازانین کێ بوو، ئەوکەسەی کەتوانی نزیکەی ١٠٠٠ کەس ھانبدات لەبەرانبەر بیروباوەڕەکەی خۆی کۆتایی بەژیانی خۆیان بێنن؟
جۆنز کێیە؟

جۆنز لەدایک بووی ١٩٣١ـی غانابوو، باوکی ناوی “جەیمس پورمان جۆنز” ئەفسەرێک بوو لەجەنگی جیھانی یەکەم، جۆنز لەسەر ڕێچکەی باوکی کەسێک بوو کاریگەر بوو بەئامۆژگاریە دینیەکان، ئەو لەو بڕوایەدابوو کەسێک نەتوانێ لەماناکانی خۆشەویستی تێبگات، لەھەمان کاتیشا ناتوانێ لەئازارەکان ودۆزەخی خۆشەویستیش تێبگات!
جۆنز دوای ئەوەی کە قۆناغی دواناوەندی تەواودەکات گرنگی بەبابەتەکانی پەیوەست بەزانستی پزیشکی دەدات، بۆیە ١٩٤٩ لەخۆشخانەیەکا پڕۆسەی ھاوسەرگیری لەگەڵ “مارسلین بالدوین” دەکات، بەم جۆرە خێزانەکەی خوێنکاری پەرستاری دەبێت ودەیکاتە ھاوژینی خۆی، خۆیشی لەساڵی ١٩٦٠ لەڕێی دیانەتی پڕۆتیستانتەوە پەیوەندی بەپەرستگاوە دەکات، ئەوەبوو ساڵی ١٩٦٤ لەو پەرستگایە وەک “باوکی ڕۆحی” دادەمەزرێت.

بەدرێژایی ئەوماوەیەی ژیانیان جۆنز لەگەڵ ھاوسەرەکەی چەند مناڵێک دەخەنەوە، ھەندێک لەوجیاوازیانەی مرۆڤایەتی کەباوبون لەوسەردەمەی ئەواندا وایکرد ھەندێ مەترسی لەسەر ژیانی ھاوسەرەکەی جۆنس واتا مارسلین دروست ببێت لەو نەخۆشخانەیەی کەپەرستاری تیادا دەکرد، جۆنز ساڵی ١٩٦٥ خۆی وشوێنکەوتوانی باوەڕەکەی ژیان بەرەو باشوری کاڵیفۆڕنیا جێدێڵن، جۆنز تواناکانی بەڕادەبەدەر بوو لەوەی چۆن بتوانێ خەڵکی بەبیروباوەڕەوە بەلای خۆیدا ڕابکشێت، کاردەگاتە ئەوەی بیروباوەڕەکانی دەگاتە لۆس ئەنجیڵسیش، بەجۆرێک تەواوی سیاسیە لیڕاڵیەکانی ناوچەکەش ڕێزیان لەخۆی وشوێنکەوتوانی دەگرت.

لەبنەڕەتا جۆنز خاوەنی بیرێکی شیوعیەتی بوو لەھەمان کاتیشا لەبەرگێکی مەسیحیەتدا بیروباوەڕەکانی بڵاوەپێدەکرد، بانگخوازی بۆئەوە دەکرد کەئەبێ کۆمەڵگە یەکگرتوو بێت ئامادەیی ئەوەی تیابێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خۆی بکاتە قوربانی، شوێنکەوتوانی گەیشتن بەباوەڕێک کە جۆنز تواناکانی گەیشتۆتە ڕادەیەک دەتوانێت چارەسەری نەخۆشیەکانی شێرپەنجە وکوێری بکات، جگە لەوەش دەتوانێ ھەستیاری ئەوانەش بەچارەسەر بگەیەنێت کە فۆبیای نەخۆشی ترس وئازار وکارەسات کەوتنەوە وتەنانات جیھانی جنۆکەش، دەیتوانی شوێنکەوتوانی بەتەواوی غەسڵ دەماغ بکات.
سەرەتای کارەکانی جۆنز
ساڵی ١٩٧٤ جۆنز لەگەڵ شوێنکەوتوانی کەژمارەیان ١١٠٠ کەس بوو، دەچنە غانای امریکای جنوبی، لەسەرەتادا ڕۆژانە کاتێکی زۆر بەکارکردن بەسەر دەبەن وجۆنز بەمامەڵەیەکی توندوتیژی ھەموویان ڕادێنێت لەسەر کارکردن وگوێڕایەڵی، خیتابی دینی ئەو پیاوە ئەوە دەبێت لەگەڵ شوێنکەوانی کەجیھانی دەرەوی ئەوان توشی سەرگەردانی وەحشی گەرایی ھاتوون، بۆیە دەبێت یاخی بوون ھەڵبژێرن، ساڵێک دوای ئەوە ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنوسێک سەردانی ناوچەکە دەکەن بۆیان دەردەکەوێت ھەیانە کەحەز بەوە دەکات دەربازی بێت لەو جیھانەی ئێستا تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.
ۆژی کۆمەڵکوژیەکە چۆن دەست پێدەکات؟

دوا بەدوای سەردانی ئەندامەکەی کۆنگرێس بۆپەرستگاکە، جۆنز وتارەکانی دەست پێدەکات کە لەڕێی ئەمریکاوە مەترسی ھەیە لەسەر ژیانی ئەمان، لەکۆتایی وتارەکەدا باس لەوە دەکات تەنھا چەند کاتژمێرێک ماوە کە امریکا بەفڕۆکە کۆتایی بەژیانی ھەموویان دێنێت، بۆیە پێیان دەڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی سەرھەڵدانی شۆڕش وڕوبەڕوبونەوەی نادادی وستەم وتاوانکاری مرۆڤایەتیە، ڕۆژی کۆتایی ھێنان بەژیانی خۆمانە، ڕۆژی خۆکوژی ھەمومانە بەکۆمەڵ، لەترسی بەکارھێنانی چەکیش کەس نەیتوانی ڕەخنە بگرێ ولەقسەکانی جۆنز بێ فەرمانی بکات، ئەوەبوو ئافرەتێک بەناوی “کریستین میلر” ھەڵدەستێتەوەو داوا دەکات کە پێویست بەوکارە ناکات، بەڵام ڕەئی گشتی دژی ئەو دەوستنەوە.

کاتەکانی خۆکوژیەکە

ڕێک کاتژمێری ٥ لەتاقی ئێوار بەرواری ١٨ـی نۆڤەمبەری ١٩٧٨ جۆنز شەڕابی بەسەر ئامادەبواندا دابەشکرد، بەڵام شەڕابەکە ماددەی سیانیدی تیابووە، لەژێر ھەڕەشەشا دەیوت ھەرکەسێک لەفەرمانما دەربچێت ڕوبەڕوی سزادەبێتەوە، ئیتر لەماوەی چەند کاتژمێرێکا ناوچەکە پڕبوو لەتەرمی مناڵەکان ودایکە شیردەرەکان، بوو بەگریان وناڵەی ئەوکەسانەی بەرگەی ئازاری سیانیدی ناوشەڕابەکەیان نەدەگرت، ھەرچی بەتەمەنەکان بوون ئەوانیش ڕاست وچەپی خۆیان دەکرد بەسەر زەویدا، لەتاو ئازارەکە دەیانەویست خۆشیان ڕزگاربکەن، لەکۆتاییشدا جۆنز بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت، ھەندێ لەگەورە وبەتەمەنەکانیش لەناو تەرمەکاندا بەرگەی مانەوەیان گرتبوو بەڵام خۆیان وەک مردوو حەشار دابوو.
ئەو خۆکوژیە بەکۆمەڵە بوو بەسەیرترین ڕوداوی مرۆڤایەتی، لەدوای خۆشیا ھەندێ لەتۆماری دەنگیش بەجێماون.
ستاندەر

به‌روار:  07/11/2018
490   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   619
کۆی سه‌ردان:   29229007