تەرمی جەمال خاشقچی ڕادەستی کەسێک کراوە کە خەڵکی ماردینی باکووری کوردستانە
خەندان -

دوای ئەوەی بەرپرسانی سعودیە بە فەرمی هەواڵی کوژرانی جەمال خاشقچیان بڵاوکردەوە، میدیاکانی تورکیا زانیاری نوێیان لەبارەی تەرمی نوسەر و ڕۆژنامەنوسە سعودیەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی "خەبەرتورک" بڵاویکردوەتەوە، خاشقچی دوای ئەوەی کوژراوە، تەرمەکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد و بە مەبەستی شاردنەوەی ڕادەستی هاوڵاتیەکی تورک کراوە کە خەڵکی ماردین-ی باکووری کوردستانە.

لە ئێستادا پۆلیسی تورکیا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە تەرمەکەی خاشقچی شاردوەتەوە و بەپێی زانیاریەکان بەرپرسانی کونسوڵخانەکە لە پەیوەندی بەردەوامدابوون لەگەڵ تا تەرمەکەی شاردوەتەوە.

بەرپرسانی تورکیاش رایانگەیاندووە، تا ڕۆژی سی شەممە چاوەڕی دەکەن کە سعودیە بە فەرمی شوێنی تەرمی خاشقچی ئاشکرابکات، بەپێچەوانەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە پێکدەهێنن.

ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم، جەمال خاشقچی نوسەری سعودی دوای ئەوەی بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی هاوسەرگیری سەردانی کونسوڵخانەی سعودیەی کرد لە ئیستەنبوڵ، دیار نەما و دواتر بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاند خاشقچی بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێو کونسوڵخانەکە کوژراوە.
به‌روار:  07/11/2018
672   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   831
کۆی سه‌ردان:   29252343