ژنە ڕۆمانووسێکی کورد کۆچی دوایی کرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مریەم قازی، چیرۆکنووس و ڕۆمانووس بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مریەم قازی، جگە لە چیرۆکنووسین، ڕەخنەگری ئەدەبیی و چالاکی بواری مافەکانی ژنان بوو لە شاری مەھاباد.
ماوەیەک لەمەوبەر لە هەڵمەتێکی مرۆڤدۆستیدا ژنێكی به ناوی ههڵاڵه محهمهدی له سزای سێداره ڕزگار كرد ،کە چهند ساڵێك بوو به تۆمهتی كوشتنی پیاوێك كهوته زیندان كه بۆ بهرگریكردن له خۆی كوشتبووی و لە دوایین بڕیاری دادگای ئێران دا سزای سێداردانی بە سەردا سەپێندرابوو.
لەو هەڵمەتەدا مریەم قازی دهستیكرد به كۆكردنهوهی پارە بۆ بنهماڵهی كوژراوەكه کە داوای پارەیان دەکرد وەکو خوێن، نزیکەی ٩٠ ملیۆن تمەن کۆکرایەوە و هەڵاڵە لە سێدارەدان ڕزگار کرا.
پرۆفایل:
ـ لە ساڵی (1963ی زایینی) لە مھاباد لەدایک بووە.
ـ لە ساڵی (1987ی زایینی) دەستی بە کاری نووسین کردووە.
ـ ماوەیەکی کورت پاش کارەساتی ھەڵەبجە چیرۆکێکی بە ناوی پەرژین لەسەر ئەو کارەساتە نووسیوە و لە گۆڤاری سروەدا بڵاو کراوەتەوە.
ـ دوو بەرھەمی بە ناوەکانی "ھاتنە ژوور قەدەغەیە" و "زیندە بەگۆڕ" چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
ـ ڕۆمانی "ژیانم خۆش دەوێ"ی لەژێر چاپدا بووە.
ـ بەرھەمێکی قوتبەدین سادقی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئامادەی چاپە.
ـ چەندین ساڵ بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەدەبیی مەھاباد بووە.
ـ لە زۆرێک لە گۆڤارە و ڕۆژنامەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان بەرھەم و بابەت و دیمانەی بڵاو بوونەتەوە.
وابڕیارە بە بەشداریی جەماوەری ئەدەبدۆستی مھاباد و شارەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تەرمی ئەو نووسەرە لە گۆڕستانی ھونەرمەندانی مھاباد بە خاک بپسێردرێت.
ش.ف
ڕۆژنیوز
بهروار: 05/11/2018
521 جار خوێندراوهتهوه
|