دایکێک و کوڕەکەی بە چەقۆ لە ئەڵمانیا کوژران
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ژنێک و کوڕەکەی لە کەنیسەیەک لە ئەڵمانیا بەوهۆیەوە هەردووکیان گیانی لە دەستداوە و هەر لە هێرشەکەدا دوو پۆلیسیشی بریندارکرد.
ماڵپەری بێلدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٢:٢١ خولەکی ئەمڕۆ کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر دایکێک و کورێک لە کەنیسەی غاینلاند بەوهۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستوتەڕوو، کورەکە تەمەنی٢٥ ساڵە و دایکەکە تەمەنی ٥٦ ساڵە.
ئەوەشی باسکردووە، لەکاتێکدا دوو پۆلیس ویستویانە دەستگیری بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا هەردوو پۆلیسەکەشی بریندارکردووە و هەڵهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیەوە و لێکۆڵێنەوە لەوبارەییەوە بەردەوامی هەیە و پۆلیسیش تۆمەتبارەکەی دەستگیرنەکردووە.
هەرچەندە پۆلیس تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو بەهۆی خۆپیشاندانی مەسیحیە ڕاستڕەوەکان لە شارەکانی ئەڵمانیا هێرشی دەکرێتە سەر هاوڵاتیان و بەوهۆیەوە قوربانی لێدەکەوێتەوە.
هــ.حـ
ئێن ئاڕتی
بهروار: 19/10/2018
1241 جار خوێندراوهتهوه
|